وەزیری بەرگری بریتانیا: قەرزداری ئێرانین

وەزیری بەرگری بریتانیا بۆ یەکەم جار دانی بە قەرزدار بوونی ئەو وڵاتە بە ئێران سەبارەت بە دۆسیەی تانکەکانی چیفتن، نا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، بێن والاس وەزیری بەرگری بریتانیا بۆیەکەم جار بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەوەی کە وڵاتەکەی لە پرسی تانکەکانی چیفتن قەرزداری ئیرانە، ڕایگەیاند کە بە شێوەی چالاک بەدوای دانەوەی ئەو قەرزە بە تارانە.

ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتداری پەهلەوی سفارشتی کڕینی تانکی چیفتنی دابووە بریتانیا بەڵام لەندەن بە بیانووی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لە جێ بەجێ کردنی ئەو بەڵێنە خۆی بوارد و ئێستا وا دەخەمڵێندرێت کە ڕێژەی قەرزداری بریتانیا بە ئێران بەهۆی پێنەدانی ئەو تانکگەلە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن پۆپند بێت.

تا ئێستا، دادگاگەلی جیاواز لەو بارەوە بەڕێوە چووە کە دوایینیان لە جوونی ئەمساڵ بوو.

یەکێک لە بابەتە کێشەلەسەرەکانی نێوان ئێران و بریتانیا، سوودێکە کە دەکەوێتە سەر ئەو قەرزە؛ ساڵی ڕابردوو دادگای باڵای لەندەن ڕایگەیاند کە ناتوانین ئەو سوودە بەهۆی گەمارۆکان لەسەر ئیران، بدەین.

News Code 33945

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha