٤ سنووری ئێران و هەرێم دەبنە سنووری فەرمی و نێودەوڵەتی

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئێران بە فەرمی کردنی ٤ رێڕەوی سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی قبووڵ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بە فەرمی کردنی ٤ ڕێڕەوی سنووری شووشمێ، شێخ سلە، سەیرانبەند و کێلە ڕێککەوتووە و لەو بارەوە چەندین کۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی ئێرانی و هەرێم لە هەڵەبجە بەڕێوە چووە.

ناوبراو زیادی کرد کە بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیێندراوە کە هەرێمی کوردستان لەو بارەوە بڕیاردەر نییە و پێویستی بە قبووڵ کردن و هەوڵی فەرمی دەوڵەتی ناوەندی عێراقە و ئێرانیش ئەبێ لەو بارەوە لەگڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق گفتوگۆ بکات.

هەروەها بەرپرسانی ئێرانی بە شێوەی فەرمی داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە کە هەوڵی پێویست لەو بارەوە ئەنجام بدەن و ئێستا گۆڕینی ئەو ڕێڕەوگەلە بە ڕیڕەوی فەرمی و نێودەوڵەتی پێوەندی بە وەڵامی بەغداوە هەیە.

News Code 33927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha