چارەسەری کێشەکانی بەغدا و هەولێر سازشە

سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی و هاوپەیمانی عراقیوون لەگەڵ لاهوور جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری هاوپەیمانی عێراقیوون لە ئەو کۆبوونەوە داوای ڕوون کردنەوەی یاساکانی پێوەندیدار بە هەڵبژاردن لوانە پرسی حەوزەکانی هەڵبژاردن و دەنگدان لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی کرد و لەسەر پێویست بوونی بووژانەوەی هێز و دەسەڵاتی دەوڵەت وەکوو دەستەبەرکاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لەسەر ڕکابەریەکی باش و یەکسانی دەرفەتەکان لە نێوان بەربژێرەکان جەختی کرد.

سەید عەمار حەکیم لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە پێوەندی بەغدا و هەولێر لە بواری دۆسیەگەلی کێشەلەسەر تووشی گۆڕانکاری هاتووە، وتی: ڕێکاری بنەڕەتی ئەو دۆسیەگەلە پێویستی بە دوو هۆکاری بنەڕەتی هەیە: یەکەم ئیرادەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنیان و دووهەم هەبوونی فەرهەنگی سازان بەرانبەر لێکۆڵینەوە لەسەر بەرژەوەندی گشتی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی و یاساکانی تری وڵات.

ماڵپەڕی ملەت پرس سەر بە لاهوور شێخ جەنگی وێڕای بڵاو کردنەوەی هەواڵێک لەو بارەوە ڕایگەیاند کە لایەنەکان پشتیوانی خۆیانیان لە دەوڵەتی چالاک و خزمەتگوزار کە بتوانێت سەروەریی عێراق بپارێزێت و ڕۆڵ و پێگەی وڵاتەکەی لە ناوچەکە و جیهان بەهێز بکاتەوە و داواکاری خۆپیشاندەران و هاووڵاتیان بهێنێتە دی و مافی ئایین و لایەنە جیاوازەکان دابین بکات، ڕاگەیاندووە.

News Code 33922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =