پێشکەوتنی بەرچاوی ئێران لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش وتی: لە بواری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان پێشکەوتنی هەزار و شەشسەدیمان هەبووە و ئەمڕۆکە دەتوانین بە پێی پێویست هەر فڕۆکەیەک بەرهەم بهێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی بەرهری ئاسمانی ئەرتەش بسەبارەت بە ڕۆڵێ سیستەمی ئاسمانی ئەرتەش لە ئاسایشی وڵاتەکان، وتی: سیستەمی ئاسمانی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کە پێکهاتووە و ئێستا زیاتر لە هەموو بوارەکانی پێویست بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە.

ئەمیر سەباحی ئاماژەی کردە سەر پێشکەوتنە بەرچاوەکانی سیستەمی ئاسمانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و وتی: لە ماوەی ئەم ساڵانە، سەرەڕای هەبوونی گەمارۆ، گوشار و هەرەشە لە سەر سیستەمی ئاسمانی زیاتر لە سەداسەد داهێنان و پێشکەوتنمان هەبووە.

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە باشی ئاسمانی ناوچەکەی لەژێر چاوەدێری دایە و هەموو جوولەکان دەبینین، وتی: ئەمڕۆکە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش لە جیهان قسەی یەکەم دەکات و هەموو جووڵەکانی دوژمنی لە ژێرچاوەدێریدایە.

ناوبراوی درێژەی دا؛ لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش پێشکەوتنی هەزار و شەشدەس دەرسەدیمان هەبووە و ئەمرۆکە دەتوانین بە پێی پێویست هەر فڕۆکەیەک بەرهەم بهێنین.

News Code 33879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =