بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، غازی فەیسەڵ فەرماندەی پێشمەرگە لە ناوچەکە بە خەندانی راگەیاند: کاتژمێر 5:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە دەشتی قەراج لە نێوان گوندی دوازدەهەوار و قەڵاتە سۆرانی بامەندانی سەر بە قەزای مەخموور، بۆمبێکی چێنراو کە چەکدارانی داعش دایان نابو بە دوو سەربازی فەوجی سێی لیوای 51 فرقەی 14دا تەقیەوە.
وتیشی: بەداخەوە سەربازێک کوژراو و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بو.

لە گوندێکی سەر بە قەزای مەخموور، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی سوپای عێراق سەربازێک کوژراو و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
News Code 33852
بۆچوونی ئێوە