ئەشکەوتی زینگان، ئەشکەوتێکی بەهەشتی لە ئیلام

لە ئەم ڕاپۆرتە گەشتیارییەدا یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەشکەوتی زینگان شرۆڤە دەکەین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- ڕاپۆرتی گەشتیاری؛ پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژاوای ئێران جێی گرتووە و ناوەندەکەی هەر شارێک بە ناوی ئیلامە. حەشیمەتی پارێزگای ئیلام بە پێی دوایین ئامارەکان ٥٨٠١٥٨ کەسە. خەڵکی زۆربەی ناوچەکانی ئیلام بە زمانی کوردی قسە دەکەن و ئایینیان شیعەی دوازدە ئیمامیە. ئیلام خاوەن ئاسەواری مێژوویی و سروشتی و  فەرهەنگی و گەشتیاری بەرفراوانە کە ساڵانە ژمارەیەکی گەشتیار بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن. یەکێک لە شوێنە سروشتییە گشتیارییەکانی پارێزگای ئیلام ئەشکەوت یان تەنگەڵانی زینگانە، کە لە خوارەوە تایبەتمەندییەکانی شرۆڤە دەکرێت.

تەنگەڵان یان ئەشکەوتی زینگان لە ٥٢ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای ئیلام و لە دەڤەری شاری زیارەتی ساڵح ئاوا پێچەوانەی کەشوهەوای گەم و ویشکی ناوچەکە، هەرێمێکی سەرسەوز و فێنک لە ناو دڵی هەوای گەرمی ناوچەی سنووری شاری مێهران خولقاندووە.

ئەشکەوتی زینگان کە بە ئەشکەوتی بەهەشت ناسراوە لە ڕیزی ئاسەوار و شوێنە سەیر و سەمەرە سروشتییەکانی ئیلامە کە لە هیچ جێیەکی ئێراندا نموونەی نادۆزرێتەوە، ئەشکەوتێکی سیحراوییە کە جوانییەکانی ئەوەندە زۆرە، لە کاتی سەردانی ئەوێ، چاوی هیچ گەشتیارێک تێر نابێت لە جوانییەکانی.

ئەو ئەشکەوتە وەکوو بەشێک لە بەهەشت لە دڵی دۆزەخی داخی شاری گەرمی مێهران وەکوو یەکێک لە شوێنە سەرسووڕهێنەرە سروشتییەکانی ئیلام لە پێنج کیلۆمەتری شاری ساڵح ئاوا جێی گرتووە.

زوڵاڵی و خاوێنی ئاوی خوڕێن، فێنک بوونی، شین بوونی چیمەن و گژوگیای جوان لەسەر دیوارەکانی ئەشکەوتەکە لە پاڵ داڵانی پان و باریک، ئەشکەوتی سەرئاوەڵای زینگانی کردووەتە مرواریەک لە ناو دڵی دەریایەک لە وشکایی و گەرمادا.

زینگانی سەرسووڕهێنەر کە زیاتر لە یەک کیلۆمەتر درێژایی هەیە، خاوەن کانی ئاوی خوڕێن و فراوان، داڵانی پڕ لە ئاو و چۆڕەی ئاوی فێنکە کە لە دار و دیواری ئەشکەوتەکەوە دەچۆڕن و جەستەی هەر گەشتیارێک فێنک دەکەنەوە.

هەبوونی بەرفراوانی ئاو لە ئەو ئەشکەوتە سەرئاوەڵایە، بووتە هۆی شین بوونی سەوزە و گژوگیایەکی زۆر کە لە هەموو وەەزەکانی ساڵ بەتایبەتی لە هاوینی داخدا چێژێکی تایبەت دەبەخشێتە گەشتیارەکانی ئەو ئاسەوارە سروشتییە.

سەرەڕای هەبوونی پلەی گەرمای سەرووی ٤٥ پلەیی ناوچەی ساڵح ئاوا لە هاوین، جیاوازی کەشوهەوای دەرەوەی ئەشکەوتەکە لەگەڵ ناوەوەی نزیک بە ٥٠ پلەیە کە هەر بەو بۆنەوە بە ئەشکەوتی بەهەشت بەناوبانگە.

ئەشکەوتی زینگان وەکوو یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئیلام هەر ساڵە لە بۆنە جیاوازەکاندا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری خۆجەیی و ناخۆجەیی وەردەگرێت تا لە جوانییەکان و بەتایبەت یهەوای فێنکی ئەوێ چێژ ببەن.

ڕێگای ڕۆیشتن بۆ ئەو ئەشکەوتە سەرئاوەڵایە پەڕینەوە لە شاری ساڵح ئاوایە کە ئەبێ جادەیەک بە درێژایی پێنج کیلۆمەتر لە شوێنێکی بەرد و خاکی و بڕ لە پێچی ڕۆخانە ببڕی تا بگەیێیتە سەرەتای ئەشکەوتەکە.

ئاوی زوڵاڵ لە درێژایی ڕێگاکە لە ئاستی ئەشکەوتە دەڕوات و بە ناچار ئەبێ لە ناو ئاوەکە بپەڕیتەوە تا بگەیێیتە بەشە جیاوازەکانی ئەو ئەشکەوتە؛ هاوکات لەگەڵ ئەوە ئەبێ چۆڕە چۆڕی ئاوێکیش کە لە میچەوە دێتە خوارەوە و لەسەر شان و ملت دەدات قبووڵ بکەیت.

پشووەکانی هاوین و سەری ساڵی نوێ واتا نەورۆز وەرز و کاتی جوان بوونی ئەشکەوتەکە و هەروەها وەرزی سەردان لە ئەوێیە.

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری ئیلام دەڵێت: ئەشکەوتی جوانی زینگان کە بە ئەشکەوتی بەهەشت ناسراوە لە ئاسەوارە گرینگ و سروشتی و گەشتیارییە سەرسووڕهێنەرەکانی پارێزگایە.

ناوبراو باسی دەکات کە سەرەڕای هەبوونی بەستێنی گرینگی گەشتیاری ئەو ئەشکەوتە تا ئێستا ئەو جۆرە کە شیاویەتی و ئەبوایە بە خەڵکی خۆجەیی پارێزگا ودەرەوە بناسرابا، نەناسراوە.

شەنبەزادە جەختی کرد: ئەگەر ئەو ئاسەوارە سروشتییە بێ وێنەی ئێرانە بناسرێت، بێ گومان گشتیارێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی ئێرانەوە بۆ ئاسوودەیی و ئەرخەیانی خەیاڵ تەنانەت ئەگەر بۆ چەند کاتژمێریش بوایە دەهاتنە ئیلام و چێژیان دەبرد.

News Code 33849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =