بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا ئەردەکانیان بە ئاماژە بە پەسەند کرانی ئەم دواییەی دەوڵەت لەسەر بە بەلاش بوونی کارەبای ٣٠ ملیۆن کەس لە ئێران وتی: بنەمای ئەو گەڵاڵەیە بۆ چاکسازی لە بەکارهێنانە.
وتیشی: بەختەوەرانە بە هاوڕێی خەڵک بەتایبەتی لە مانگەکانی دوایی لە بەکارهێنانی ئاو و کارەبا، توانیانمان لووتکەی بەرکارهێنانی ئاو و کارەبا بە سەرکەوتنەوە تێبپەڕێنین و لە چاو ساڵانی پێشووش ئاو و کارەبای کەمتر بەکار هاتووە و زیاتر توانیومانە پاشکەوت بکەین.
وەزیری وزەی بە وتنی ئەوەی کە ئەوانەی کە ڕێژەی بەکارهێنانی وزەیان لە خوارەوەیە، داشکانی سەداسەدیان بۆ دەکرێت، وتی: بە پێی ئامارەکان نزیک بە ٨ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بنەماڵە ئەو گەڵاڵە دەیانگرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە