بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێی ڕاکردنی پاڵەونێتی خانمانی ئێران بە دەرکردنی مۆڵەت لەلایەن لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە توندروستییەکان لە کۆمەڵەی وەرزشی شۆڕشی تاران بەڕێوە چوو.
کێبڕکێی بەشی خانمان بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٥٠ وەرزشکار لە سەرتاسەری وڵاتەوە بەڕێوە چوو و بە بەپێی پەسەند کراوی ئەنجومەنی تەکنیکی، براوەکان توانیان خەڵاتی نەختی خۆیان وەربگرن.
پارێزگای کوردستان بە ٦ وەرزشوانەوە لە بەشی خانمانی ئەو کێبڕکێیانە بەشداریان کرد و توانیان میدالیایەکی زێڕ، میدالیایەکی برۆنز و پلەیەکی چوارەمی دەست بخەن.
کەژان ڕوستەمی لە بەشی ٤٠٠ مەتر بە تۆماری کاتی ٥٦.٧٣ چرکە پلەی یەکەم و نیشانی زێڕی بەخۆ تەرخان کرد.
دڵنیا بیگەم جانی لە بەشی ١٠٠ مەتر بە تۆماری ١٢.٤١ چرکە پلەی سێهەم و میدالیای برۆنزی دەست خست و لە بەشی سەد مەتری بە لەپمەریش سەدەف ئاقاجانی بە تۆمار ١٦.٨١ چرکە لە پلەی چوارەم وەستا.
بۆچوونی ئێوە