قوتابخانەکانی کوردستان بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە

پارێزگاری کوردستان وتی: قوتابخانەکان لە پارێزگا و هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری وڵات بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی شوورای پەروەردە و بارهینان، ڕایگەیاند: بەختەوەرانە ئەمرۆ پارێزگا لەباری ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا لە دۆخێکی سەقامگیردایە بەڵام پلانڕێژییەکان بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان بە هەستیارییەوە ئەنجام دەدرێت تا خەیاڵی باوک و دایک و خوێندکارەکان ئاسوودە بێت.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ژمارەی کەمی خوێندکارەکان لە گوندەکان کێشەیەکی ئەوتۆمان لە باری نەخۆشی کۆرۆناوە نابێت بەڵام ئەگەر لە شارەکان ڕێنماییەکان ڕەجاو نەکرێن گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشتر دوور لەچاوەڕوانی نابێت.

پارێزگاری کوردستان جەختی کرد تا لە بەرنامەڕێزییە پەروەردەییەکان لە ساڵی نوێی خوێندن سیناریۆی جیاواز دابڕێژرێت و ئەگەر پێویست بوو بەڕێوە بچێت.

موردانیا وتیشی: پێویستە پەروەردە و بارهێنان پێداویستیی تەندروستییەکان وەکوو دەمامک و مادەی پاکژی دابین بکات و بۆ ئەوەش جگە لە بودجەیەک کە هەیە، یەک ملیار تمەن تریش یارمەتی دەدرێت.

News Code 33813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =