AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢ ١٠:٥٥

سەید حەسەن نەسروڵڵا:

ئەمریکا بە زۆر و چەک دەستێوەردان لە وڵاتانی دیکە دەکات

ئەمریکا بە زۆر و چەک  دەستێوەردان لە وڵاتانی دیکە دەکات

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە دەستیوەردانە دەرەکییەکان لە کاروباری لوبنان وتی: داوا لە حزبوڵڵا دەکەن لە ناوچەکە دەستێوەردان نەکات لە کەچی هەمووی وڵاتەکان بە پارە و سیستەمی هەواڵگری لە لوبنان دەستێوەردان دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە زۆر و چەک و سەرباز و سیستەمی هەواڵگری لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان دەستێوەردان دەکات، ئایا نابێ داوا لە ئەمریکا بکرێت لە کاروباری وڵاتانی دیکە دەستێوەردان نەکات؟ ئەمریکا دەتوانێت شەڕ ڕێکبخات بەڵام من و ئێوە ئەو مافەمان نییە کە وشەیەک سەبارەت بە ئیدانە کردنی دەستێوەردان بڵێین.

ناوبراو دەرێژەی دا: داوا لە حزبوڵڵا دەکەن لە ناوچەکە دەستێوەردان نەکات لە کەچی هەمووی وڵاتەکان بە پارە و سیستەمی هەواڵگری لە لوبنان دەستێوەردان دەکەن. چۆن ئێوە ئەو مافەتان هەیە بەڵام ئێمە مافمان نیە پاڵپشتی لە ئەو وڵاتانی بکەین کە ستەمیان لێکراوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا باسی کرد: ئایا لە ڕووداوی تەقینەوە لە بەیرووت و هەر جۆرە دەستێوەردانێکی ئیسرائیلی، خەڵکی لوبنان چاوەڕوان نەبوون کە کۆمەلگای نێودەوڵەتی بە هانایانەوە بچێت؟

News ID 33794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha