حزبوڵڵا فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی تێکشکاند

بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ئسرائیل کە هەرێمی ئاسمانی ئەو وڵاتەی بەزاندبوو، تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ئیسرائیل کە هەرێمی ئاسمانی ئەو وڵاتەی بەزاندبوو، هەواڵی دا.

حزبوڵڵا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیناد کە ڕۆژی شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی کە هەرێمی ئاسمانی لوبنان لە نزیکی ناوچەی عیتا شەعب بەزاندبوو، تێکشکاندووە.

حزبوڵڵا هەروەها زیادی کرد کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێستا لەلای هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنانە.

لەهەما حاڵدا، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل تێکشکانی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی پشت ڕاست کردەوە و پاگەندەی کرد کە هیچ نیگەرانیەک سەبارەت بە دزەی زانیاری بەهۆی تێکشکانی ئەو فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەوە نییە.

News Code 33792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =