بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپە کە لە یەکەم ساڵڕۆژ لە کار دەرکردنی و دەستگیری شارەوانەکانی سێ گەورەشاری ئامەد، ماردین و وان قسەی دەکرد وتی: ڕۆژی یەکەمی سێپتەمبەر هەموومان دێینە سەر شەقام و لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی جارێکی دیکە لە بەرانبەر شەڕدا داوای ئاشتی دەکەین. جارێکی دیکە لە بەرانبەر بەند کردن، هاواری ئازادی دەکەین.
بۆڵدان لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: ئێمە بە هیچ لەونێک سەرپەرشتەکان قبووڵ ناکەین، شەڕ قبووڵ ناکەین، دەستدرێژی و کاری نادیمۆکراتیک قبووڵ ناکەین. بۆ ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی تورکیا داوای دیمۆکراسی و ئاشتی دەکەین و بە وردەوە ئەو ڕێگایە درێژە دەدەین. دەست لە دوژمنایەتی لەگەڵ کورد هەلبگرن.
بۆچوونی ئێوە