بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی بیری ئەنجومەنی کاروباری نێودەوڵەتی ڕووسیا ناسراو بە ڕیاک ڕاپۆرتی دا کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە هێشتا پێوەندی ئابووری باشیان پێکەوە هەیە.
ئەو ناوەندە جەختی کردووە سەرەڕای ئەوەی کە دیمەشق ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بە فەرمی ناناسێت بەڵام پێوەندی ئابووری و دارایی نێوانیان نەبچڕاوە.
ئیگۆر ماتویۆف، نووسەری ئەو وتارە بە ئاماژر بە ئەوەی کە دیمەشق ئامادە نییە لە باتی هەر کیلۆگرام گەنم ٤٠٠ لیرە بداتە وەرزێرەکانی ناوچەی کوردنشینی جزیرە، جەختی کرد ئەو بابەتە نیشانی دەدات کە دیمەشق نایەوێت پێوەندییە بازرگانیەکان پێش لە چارەسەری سیاسی پرسی کوردەکان پەرە پێبدات.
Your Comment