بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مسکۆتایمز، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئەو وڵاتە یەکەم ڤاکسەنی ڤایرۆسی کۆرۆنای جیهانی تۆمار کردووە.
هەفتەی ڕابردوو قۆناغی سێهەمی تاقی کردنەوەی لەسەر مرۆڤی ڤاکسەنی کۆڤێد ١٩ی لە ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەیی گامالیای بە ئامادە بوونی هەزاران کەسی خۆبەخشی دەست پێکرد.
وەزارەتی تەندروستی ڕووسیاش ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی بەربڵاوی ئەو ڤاکسەنەی لە مانگی داهاتوو دەست پێدەکات. بڵاو کردنەوەی ئەو ڤاکسنەش لە مانگی ئۆکتۆبەر ئەنجام دەبێت.
پووتین لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: تا ئەو جێگایەی کە ئاگادار بین، ڤاکسەنی بەرەوڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ سەرلەبەیانی تۆمار کراوە.
هەروەها سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کچەکەشی ئەو ڤاکسەنەی وەرگرتووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی کارناسان نیسبەت بە تۆمار کرانی زووی ئەو ڤاکسەنە نگەرانیان دەربڕیوە.
بۆچوونی ئێوە