بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیوان موستەفا، هاوسەرۆکی لێژنەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕەوتی بەرز بوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆما لە کوردستانی سووریا وتی: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە. بەم شێوەیە کۆی ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئەو ناوچەیە گەیشتە ١١٩ کەس و ژمارەی قوربانیانیش بۆ ٥ کەس زیادی کردووە.
مستەفا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تووشبووانی نوێ کە ناسراونەتەوە ٩ کەسیان لە قامیشلۆ، ٣ کەس کۆبانێ، ٢ کەس لە حەسەکە، ٢ کەس لە دەیرەزوور و ١کەس لە ڕمیلان و ١ کەس لە ڕەقە بووە.
بۆچوونی ئێوە