گەشتی ٤ فڕۆکەی سیخوڕی ئەمریکا لە بەیرووت و پەیوەندی لە گەڵ تەقینەوەکە

دوابەدوای تەقینەوەی گەورەی ڕۆژی سێشەممە لە بەیرووت، وێنە ئاسمانییەکانی گەڕان و ئۆپراسیۆنی ناسینەوەی نائاسایی چوار فڕۆکەی سیخوڕی هێزی دەریایی ئەمریکا لە هێڵی کەنارەکانی لوبنان-سووریا بڵاو بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارناسە ئەمنییەکان لە ئەگەری داڕێژرانی ئۆپراسیۆنی دزێوانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ڕۆژانی دوایی هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە وێنەی ڕاداری گەشت لێدان و کاری ناسینوەی نائاسایی چوار فڕۆکەی سیخوڕی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژی ڕابردووی رووداوەکە واتا دووشەممە بڵاو بووەتەوە.

دەوترێت، چوار فڕۆکەی گەشت لێدانی هێزی دەریایی ئەمریکا زیاتر لە ٣ کاتژمێر لە ناوچەکە خەریکی گەشت لێدان و ناسینەوەی هاوکات بوونە.

ئەو فڕۆکەگەلە لە جۆری P-3 و P-8 بە توانای سیخوڕی تایبەت کە دەتوانێت دەنگەکان ببیسێت و هەم وێنەکانی ناوچەکە سکەن بکات.

شرۆڤەکارە ئەمنییەکان پێیان وایە کە ئەو بابەتە تا ئێستا بێ وێنە بووە.

گرینگایەتی ئەو بابەتە و بڵاو بوونەوەی ئەو وێنەگەلە لە ئەوەیە کە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە هەبوونی ٥٠ تۆن نیترات کە نزیک نۆ تۆن دەبێت و لە ئەو بەندەرە هومار کرابوو، هەواڵیان دا.

News Code 33573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =