تورکیا خەریکە جەنایەتی نیوە چڵی داعش لە شەنگال تەواو دەکات

تەڤ-دەم لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە شەشەمین ساڵڕۆژی کوشتوبڕی بەکۆمەڵی شەنگال لەلایەن داعشەوە، کارەکانی تورکیای هەوڵێک بۆ تەواو کردنی جەنایەتەکانی داعش لە شەنگال وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی کۆمەلگای دیمۆکراتیکی کوردەکانی سووریا ناسراو بە "تەڤ دەم" لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە شەشەمین ساڵڕۆژی کوشتوبڕی بەکۆمەڵی شەنگال کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا نووسراوە: "داعش بە هێرش بۆ سەر شەنگال هەوڵی دا تا ئێزدییەکان، مێژووەکەیان و فەرهەنگیان لەناو ببات. بە هاندانیان بە کۆچبەری لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیە. "

ئاماژەش دراوە کە "تیرۆریستەکانی داعش ژنان، منداڵان و بەساڵاچووانیان بە شێوەی وەحشیانە کوشت. شوێنە مێژووییەکانیان کاول کرد و کارێک کە داعش لە شەنگال ناتەواو جێی هێشتبوو ئێستا دەوڵەتی تورکیا هەوڵ دەدات کە تەواویان بکات. "

ڕاشگەیێندراوە کە "ئەردۆغان بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان هێرشی کردە سەر شەنگال. هاووڵاتییەکانی کوشت. نە تەنیا کوردە ئێزدییەکان، بەڵکوو ئەردۆغان سەرجەم کوردەکان دەکوژێت."

تەڤ دەم لە بەیاننامەی خۆیدا هەروەها بە ڕەخنە لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان لە وڵاتانی جیهان گرتووە.

News Code 33538

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha