بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، نووسی: "بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بڕیارێکی دروسته."
ئەوەشی وتووە کە "دەبێ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن رێکار و ئاماده‌کاری، ته‌کنیکی، یاسایی، سیاسی، ئه‌منی و نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له که‌شوهه‌وایه‌کی گونجاو‌دا به‌ڕێوه‌بچێت".
31ی مانگی رابردو، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا رۆژی شەشی (حوزەیران/6)ی ساڵی ئایندەی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریکرد و داوای له هاوڵاتیان و لایه‌نه‌کان کرد، خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که.
Your Comment