دوژمن بروا ناکەن "شارمەهد" لە ناو ئێران دەستگیر کراوە

وەزیری ئیتلاعات وتی: دوژمنان بروا ناکەن کە جەمشید شارمەهد تیرۆریستی نیشتەجی ئەمریکا لە ئێران دەستگیر کراوە و ئێستا لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات سەبارەت بە دەستگیری جەمشید شارمەهد، ڕایگەیاند: ئەوانەی کە سەر بە لایەنی پاشایەتین تێدەکۆشن خۆیان بە بەیاننامە و دروشم بسەلمێنن بەڵام جەمشید شارمەهد تەنیا لایەنێک بوو کە بە دوای ئەوەوە بوو کە بە کاری تیرۆریستی خۆی بسەلمێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان لە حسێنیەی سەیدولشوهەدای شیراز جەنایەتیان ئەنجام دا کە بووە هۆی شەهید بوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان و بریندار بوونی کۆمەڵێک کەسی دیکە.

وتیشی: جەمشید شارمەهد هەوڵی ٢٧ کاری تیرۆریستی دابوو کە بە وشیاری سەربازانی بێناونیشانی ئیمام زەمان هەرهەموویان پووچەڵ کرانەوە.

عەلەوی ڕایگەیاند: ئەو کەسە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پاڵپشتی دەکرا، ئێستا لە چنگی هێزەکانی ئێمەیە و ئەوان باوڕ ناکەن کە ئەوە ڕووی داوە.

ناوبراو سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسە لە رێگای ئینترپۆلەوە وتی: ئێمە پێشطر لە ڕێگای پۆلیسی ئینترپۆلەوە هەوڵمان دابوو کە ئەو کەسە دەستگیر بکەین بەڵام ئەوان سەرەڕای ئاگادار بوون لە کارەکانی ئەو کەسە هەرگیز دەستگیریان نەکرد.

News Code 33528

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =