بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر سێشەممە ٧ ی گەلاوێژ لەگەڵ فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر دیداری کرد.
ڕەشنوودی بە جەخت لەسەر گرینگایەتی بەردەوام بوون و تۆکمە کردنەوە هاوکاری بازرگانی و پێوەندی ئابووری دوو لایەنە لە سەردەمی کۆرۆنا و ڕۆڵی لە باشتر بوونی دۆخی بژێوی ژیانی خەڵکی هەرێم و ئێران، داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەولێر و ئێرانیەکانی دانیشتووی ئەوێ بە مەبەستی گەرانەوەیان بۆ شوێنی کارەکانیانی کرد.
ڕەشنوودی وتیشی: ئێران هیچکات ئیزنی ڕاگیرانی هەناردە و هاوردە کردن و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی نەداوە و هەلێکی ڕەخساندووە تا بازرگان و نەخۆشەکان بتوانن بۆ ئەنجامی کاروباریان سەفەری ئێران بکەن.
Your Comment