قۆناغی کۆتایی مانۆڕی هاوبەشی دەریایی و ئاسمانیی سوپای پاسداران دەستی پێکرد

قۆناغی کۆتایی مانۆڕی بەربڵاوی پێغەمبەری مەزن (د.خ) ١٤، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە بەشداری هێزی دەریایی و هەوافەزاری سوپا دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند : قۆناغی کۆتایی مانۆڕی گەورە و هاوبەشی پێغەمبەری مەزن (د.خ) ١٤ بە بەشداری هێزی دەریایی و هەوافەزای سوپای پاسداران بە ڕەمزی پیرۆزی " یاعەلی" لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە لە ناوچەی گشتی هورموزگان، ڕۆژاوای تەنگەڵانی هورموز و کەنداوی فارس تا قووڵایی وڵات، لە بوارەکانی زەوی، ئاسمان، دەریا و فەزا دەستی پێکرد.

لە قۆناغی کۆتایی ئەو مانۆڕە یەکینەکانی مووشەکی، سەرئاوگەڕ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی دەریایی سوپا و یەکینەکانی مووشەکی، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ڕاداری هێزی هەوافەزای سوپا ئۆپراسیۆن و شانۆی مانۆڕ بەڕێوە دەبەن.

بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی هێرشبەری مووشەکی، سەرئاوگەڕی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دژی بنکەکانی دوژمن، ئۆپراسیۆنی میندانەری و بچڕانی هێڵی پێوەندی سەرئاوگەڕەکانی دوژمنی خەیاڵی، بەڕێوە بردنی ئۆپراسیۆنی ڕەزمی مووشەکی لەلایەن کپپتەر و هاویشنت مووشەکی کەنار بە دەریا لە دواقۆناغی مانۆڕی پێغەمبەری گەورە بەڕێوە دەچێت.

News Code 33471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha