کوژران و بریندار بوونی ٣١ سەربازی تورکیا لە مێرسین

لە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە مرسین، ٤ سەرباز کوژرا و ٢٧ کەسی دیکەش بریندا بوو.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا بە هۆی وەرگەڕانی پاسی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە پارێزگای مرسین، چوار سەربازی کوژرا و ٢٧ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو ڕووداوە وتی: بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بە هۆی بچڕانی تورموزی پاسەکە ڕووی داوە. هەموو هەوڵە ئیداری و لێکۆڵینەوەییەکان لەسەر ئەو ڕووداوە درێژەی هەیە. شۆفێری پاسەکە پێشتر لەسەر کێشەی تورموزی پاسەکە هۆشداریی دابوو. ٢٧ هێزمان بریندار بوون. دۆخی چوار کەسیان ناجێگیر ڕاگەیێندراوە. هەوڵی کادیری پزیشکی درێژەی هەیە.

News Code 33469

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =