AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٦ ١٤:٤٦

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:

ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران لە 16 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران لە 16 هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ، ٢ هەزار 434 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢  هەزار و 434 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا   293 هەزار و 606  کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.

لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو  212 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە   15 هەزار و  912 کەس .

وتیشی:   255 هەزار و 144کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.

News ID 33456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha