وریا غەفووری بووە باشترین پارێزەری ڕاستی ئاسیا

یاریزانی کوردی تۆپی پێ وریا غەفووری بە زۆرترین دەنگ وەکوو باشترین پارێزەری ڕاستی خولی نایابی پاڵەوانانی ئاسیا هەڵبژێردرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، کۆنفێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ڕاپرسییەکی بۆ دیاری کردنی باشترین پارێزەرانی خولی نایابی پاڵەوانانی ئاسیا بەڕێوە برد کە وریا غەفووری یەکێک لە بەربژێرەکان بوو.

له ئەنجامی ئەم ڕاپرسیە وریا غەفووری بە بەدەست‌هێنانی 92لەسەدی دەنگەکان بوو بە باشترین پارێزەری ڕاستی ئاسیا و چووە ناو  دەستەی هەڵبژێردراوی ساڵی 2018ی خولی نایابی قارەمانان.

News Code 33426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =