AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٣ ١١:٤٢

سەرەڕای بایکۆت کردنی لە لایەن کوردەوە;

چوار کورد توانیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا سەربکەون

چوار کورد توانیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا سەربکەون

سێهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە لە نێوان کەسە براوەکاندا چوار نوێنەری کوردیش هەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا بەڕێوە چوو و بە پێی ئەنجامەکان، کوردەکان توانیان چوار کورسی لە ٢٥٠ کورسی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەست بخەن.

هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیسی سووریا کە بە بایکۆت کردنی کوردەکان و بەڕێوەبەری خۆسەر لە ١٩ ی جوولای بەڕێوە چوو بە سەرکەوتنی بەرەی نەتەوەیی پێشڕەوی سووریا سەر بە پارتی بەعسی ئەو وڵاتە کۆتایی هات و ئەو بەرە توانی ١١٧ کوری لە ٢٥٠ کورسی پەرلەمانی سووریا دەست بخات.

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا دوو نوێنەری کورد لە پارتی دەسەڵاتداری بەعس و دوو نوێنەری کورد لە پارتی کۆمۆنیست توانیان بچنە پەرلەمانی سووریا.

بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا ٣٣.١٧ لەسەد ڕاگەیێندراوە.

News ID 33417

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha