AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١ ١٤:٢٣

بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر؛

پەمپێئۆ گفتوگۆی دژە ئێرانی ئەمریکا و بریتانیا ئاشکرا دەکات

پەمپێئۆ گفتوگۆی دژە ئێرانی ئەمریکا و بریتانیا ئاشکرا دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ ئەنجامی دانوستانی دژە ئێرانی سەفەری بریتانیای کردووە لەو بارەوە شرۆڤەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە شرۆڤەی سەفەری خۆی بۆ بریتانیا لە تویتێدا نووسی: سەردانێکی زۆر باش لە لەندن شوێنێک کە ئێمە لە سەر گرینگ بوونی پێوەندییەکانی ئەمریکا و بریتانیا جەختمان کرد. لە حاڵێکدا وڵاتانی ئێمە درێژە دەدەنە پێوەندییەکانیان لەسەر پرسە گرینگە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لە ئەم کاتە پڕ لە کێشە پێکەوە دەبین. سەردانی دواتر کۆپێنهاگ دەبێت.

پەمپێئۆ کە ڕۆژی ڕابردوو سەفەری بریتانیای کردبوو، لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پێویست بوونی درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لە سەر ئێران کە لە ڕەزبەری ئەمساڵ کۆتایی دێت، گفتوگۆی کرد.

News ID 33395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha