بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قاڵیباف ئەمڕۆ چوارشەمە لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێران و عێراق لەم ساڵانەی دواییدا بەبۆنەی ڕێز گرتن لە شوێنە پیرۆزە ئایینییەکان و ڕێوڕەسمی ئەربەعین پێوەندیی مێژوویی، فەرهەنگی، مرۆیی و مەعنەوی باشیان بووە و ئەم پێوەندیانە پتەو بوونەتەوە.
سەرۆک پارلەمانی ئێران ڕاشیگەیاند: ئێمەش لە وڵاتی خۆماندا بە شانازییەوە میوانداری ئەو کەسانە دەکەین بۆ زیارەت دێن بۆ شارەکانی قوم و مەشهەد و پێوەندییەکی باشمان لە گەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە هەیە. پێوەندی سیاسی و ئابووری دوو وڵات زۆر قووڵە و بەرەو باشتر بوون دەڕوات گەرچی کۆرۆنا هەندێ لەمپەری ساز کردووە بەڵام هەر دوو وڵات بۆ زۆرتر کردنەوەی پێوەندییەکان تێدەکۆشن.
ناوبراو ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران شەڕ کردن لە تێروریسم بە ئەرکی خۆیان دەزانن و هەر بۆیە بە هاوکاری هێزە چەکدارەکان و خەڵک و حەشدی شەعبی گرووپە تێروریستییەکانیان تێکشکاند.
قاڵیباف وتیشی: تێرور کردنی شەهید قاسم سڵێمانی و هاوڕێیانی خاڵێکی ڕەش لە کارنامەی ئەمریکا و لەبیر ناکرێت. ئەمریکا سنوورەکانی عێراقی شکاندووە و بەوپەڕی بێڕێزییەوە کەسێک تێرور دەکات کە بۆ شکاندنی تێروریسم گیانی خۆی داناوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بە ئاماژە بە چاوەڕوانییەکانی خەڵکی هەردوو وڵاتەکە، ڕایگەیاند: دەوڵەت و پارلەمانی هەردوو وڵاتەکە ئەبێ بە گۆڕینەوەیبیر و ڕاکانیان، ئەم پێوەندییانە بەرەو شوێنێک بەرن کە بۆ هەردوولا خێر و بەرەکەتی ببێت.
کازمی وێڕای ئاماژە بە پێوەندی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووری دوو وڵاتەکە، وتیشی: ئێمە دەبێ ڕێز بگرین لەم پێوەندییانە بگرین و لە بابەتی ناوخۆیی وڵاتەکاندا بەشداری نەکەین. ئێمە ئیزن نادەین وڵاتەکەمان ببێتە شوێنێک بۆ تێکدانی هێمنایەتی ئێران و لەم دیدارانەی لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەشدا ساز کراوە، داکۆکی کراوەتە سەر بابەتە ستراتژیکەکان و پتەو کردنی هاوکارییەکان.
ناوبراو بەبۆنەی هاوکاری ئێران و هەناردە کردنی کەلوپەلی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا ڕێزی لەم وڵاتە گرت و وتیشی: لە ڕۆژانی ئەربەعینیش ئێمە بینەری پێشوازی عێراق لە خەڵکی ئێران بووین و ئەمەش نیشاندەری گرینگ بوونی ئەم وڵاتە بۆ ئێمەیە.
Your Comment