بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری عێراق(نینا)، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی لەسەر کاتی سەفەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ عەرەبستانی سعوودی و ئێران قسەی کرد.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند:سەرۆک وەزیرانی عێراقی سبەی یەکشەممە لە بەغدا میوانداری موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێت و ڕۆژی دووشەممە لە سەرووی لێژنەیەک بریتی لە وەزیرانی نەوت، کارەبا، بەرنامەڕێزی و دارایی، دەچێتە عەرەبستان و لەگەڵ موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی سعوودی دیدار دەکات.
سەرچاوە عێراقییەکە زیادی کرد: کازمی و لێژنەی هاوڕێی، ڕۆژی سێشەممە واتا یەک ڕۆژ دوای سەفەر بۆ عەربستان دێتە ئێران و پاشان لەگەڵ ڕێبەری ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێران دیدار و گفتوگۆ دەکات.
بۆچوونی ئێوە