پاشهاتە دزێوەکانی هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا

ماڵپەڕێکی ئەمریکی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە هەوڵە ماڵوێرانکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئەمریکی " جاست سکیۆرێتی" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی کردووەتە سەر هەوڵە ماڵوێرانکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بە بیانووی شەڕ دژی داعش.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: هەوڵی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بۆ خەڵکی سڤیلی ئەو وڵاتگەلە وێرانکەر بووە و بووەتە هۆی کوژراننی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و هیچ قەرەبوو کردنەوەیەکیشیان بۆ نەکراوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئاماری کوژراو و بریندار بووەکان لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بڵاو نابێتەوە و مافی خەڵکی سڤیل پێشێل دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بنکە نێودەوڵەتییەکان وەکوو لێبوردنی نێودەوڵەتی رەخنەی زۆریان لەسەر ئەو بابەتە هەیە بە شێوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٧، هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا ١٦٠٠ قوربانی لێکەوتووەتەوە.

News Code 33224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =