ئایەتوڵڵا خامنەیی: دوژمن هەموو هێزی خۆی بۆ چۆک دادان بە ئێران چڕکردۆتەوە

ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە لە پەیوەندی ڤیدیۆیی لە گەڵ هۆڵی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە گەڵ نوێنەرانی خولی یازدەهەمی مەجلیس قسەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە بەشێکی قسەکانیاندا وتیان: ئەمڕۆ دوژمن کە پیسترین و دزێوترینیان ئەمریکایە، هەموو توانای سیاسی، ئابووری و پروپاگەندەیی خۆی بۆ چۆک دادان بە گەلی بەهێزی ئێران بەکارهێناوە.

وتیشیان لەم دۆخەدا تەنانەت سەرەڕای بوونی ڕا و بۆچوونی جیاواز لە ناوخۆ، لە بەرانبەر دوژمندا دەبێ دیەکڕیز و یەکدەنگ بین.

ڕێبەری وتیان: مەجلیسی یازدەهەم نمانەی هیوا و چاوەڕوانی خەڵکە و ئێمە دڵنیاین کە هەموو کێشەکانی وڵات چارەسەر دەبن و مەجلیس دەبێ بە فوکووس لە سەر یەکمایەتییەکان و خۆ دوورکردنەوە لە پەراوێز دروست کردن و بە کاری بێ خەوش بۆ خەڵک، کاریگەریی دیاری لە سەر چارەسەریی کێشەکان ببێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها پەژارەی خۆی لە دووبارە پەرەسەندنەوەی کۆرۆنا ڕاگیەاند و داوای کرد هەمووان پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە .

زیادیشیان کرد: خەڵک یارمەتی چینی هەژار بدەن.

News Code 33223

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =