بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدی نەقشبەندی ڕایگەیاند: گەرمای زۆر و گژوگیای وشک و بەربڵاو بە پێی هەبوونی بارینەکان بووە هۆی ئەوەی کە بستێن بۆ ئاگرکەوتنەوە لە لەوڕگە و دارستانەکان زووتر لە ساڵی ڕابردوو دەست پێبکات.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە زیاترین ئاگرکەوتنەوەکان لە سنە، بانە و مەریوان ڕووی داوە، زیادی کرد: تا ئێستا لەوڕگە و دارستانەکانی پارێزگا ٥٠ جار ئاگریان تێبەربووە کە بە هۆیەوە ٢٠٧ دۆنم بریتی لە ١٧٨ دۆنم لەوڕگە و ٥٩ دۆنم دارستان لە ئاگردا سووتاون.
نەقشبەندی بە وتنی ئەوەی کە لە سنە زیاترین پانتایی لەوڕگە و دارستان سووتاوە، زیادی کرد: لە ١٩ جار ١٣٠ دۆنم لە لەوڕگەکانی ئەو شارە، ئاگری تێبەربووە.
نابراو ڕاشیگەیاند کە شاری بانە بە ١٢ جار ئاگرکەوتنەوە ١١ دۆنم لە دارساتنەکانی لەئاگردا سووتاوە و شاری مەریوانیش بە ١٠ جار ئاگرکەوتنەوە و سووتانی ٣٩ دۆنم دارستان، زیاترین ئاستی سووتانی دارستانی هەبووە.
بۆچوونی ئێوە