بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو لە ناوەندی شاری گرێ سپی تەقیەوە کە شەش کەسی سڤیل لەوانە منداڵێک گیانیان لە دەستدا.
حەوت کەس لەم تەقینەوە بریندار بوونە کە باری تەندروستی چوار کەسیان ناجێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شیاوی ئاماژەیە کە ساڵی 2019 گرێ سپی کەوتە دەستی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و ئێستا لە دەستی ئەواندایە و شەڕڤانانی هێزی دیمۆکراتیکی سووریا هەسەدە پاشەکشێیان کرد بۆ ناوچەی عەین عیسا و تەلتەمەر.
Your Comment