سنووری "سوومار" و "شەلەمچە" دەکرێنەوە

وتەبێژی گومڕوکەکانی ئێران لە ڕێککەوتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کردنەوەی سنووری سومار و شەلەمچە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوید ڕۆحوڵڵا لەتیفی وتی: سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کردنەوەی سنووری مەندەلی لە پاریزگای دیالە(سوومار) و سنووری شەلەمچە لە پاریزگای بەسرە رێککەوتووە.

وتەبێژی گومڕوکی ئێران زیادی کرد: ماڵپەڕی فەرمی ڕێڕەوە سنوورییەکانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە و بە گێڕانەوە لە سەرۆکی ئەو لێژنەیە، هەواڵی کردنەوەی دوو ڕۆژ لە هەفتەی ئەو دوو سنوورە و وەگرتنی ٢٥٠ بارهەڵگر وەجبەی هەناردەیی ئێران لە لایەن عێراقەوە لە هەر ڕۆژدا و بە گشتی ٥٠٠ بارهەڵگر لە هەفتەدا بۆ هەر سنوور، هەواڵی داوە.

لەتیفی وتیشی: ڕەچاو کردنی وردی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان و دابین کردنی پێداویستییەکانی ئەو دوو پارێزگایەی عێراق لەلایەن لێژنەی ڕێڕەوە سنوورییەکانی عێراقەوە جەختی لەسە کراوە.

شیاوی باسە، سنووری شەلەمچە لە پارێزگای خووزستان و سنووری سوومار لە پاریزگای کرماشان هەڵکەوتووە و زیاتر لە چوار مانگە کە چالاکی بازرگانیان تێدا ناکرێت.

News Code 33150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha