بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی مەیادین بە بڵاو کردنەوەی هەواڵێک، لەسەر نامەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وەڵام ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نامەکەیدا نووسیویەتی: نووسراوەکانی جەنابتان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی فەلەستینم خوێندەوە. لە ئەوەی کە جووڵەی بەرخۆدانی فەلەستین بە بەرخۆدانی خۆی بووەتە هۆی لاوازی و شکستی پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و سەربڵنسی ئۆمەتی ئیسلامی خودای گەورە شوکر دەکەم و دەسخۆشیش لە ئێوەی بوێر دەکەم.
ڕێبەری نووسیویانە: دوژمنی شکست خواردوو سەرەتا ستراتیژی دژایەتی و لەناو بردنی فەلەستینییەکانی بە گوشاری ئابووری و گەمارۆی غەزە و دواتر بە فڕو فێڵی دانوستان و گەڵاڵەی ئاشتی و سازش شوێن دەگرێت بەڵام نەتەوەی بوێری فەلەستین ئەوە قبووڵ ناکات و بە بەرخۆدانی خۆی وەکوو هەمیش فەلەستین سەربەرز دەکات.
ڕێبەری باڵای شۆڕش وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ڕابردوو ئەرکی ئایینی و مرۆیی خۆی لەسەر بنەمای نرخەکانی شۆرشی ئیسلامی جێبەجێ دەکات و لە هیچ هەوڵێک بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین بۆ بەدی هاتنی مافەکانیان و شکست دانی ئیسرائیل، خۆی نابوێرێت.
Your Comment