بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوعەیا جونەیدی لە میانەی سەردانی لە ڕێکخراوی ئەنستیتۆ پاستووری ئێران، وێرای نرخاندنی ڕۆڵ و پێگەی ئەو ئەنستیتۆیە لە ڕۆح و ئەخلاق و فەرهەنگی کۆمەڵگا و ڕەهەندە کۆمەڵایەتییەکانی بە تایبەت لە رۆژانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، ڕایگەیاند: لە دەسپێکی نەخۆشیی کۆرۆناوە، هەموو هەوڵی خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ چارەسەریی کێشە و کەڵکەڵەی پێرسۆنێل و کادێری دەرمانی ناوەندە پزیشکیەکان بە تایبەت لە بابەتی گرێبەستەکانیان.
جونەیدی جەختیشی کرد: بە ئاوردانەوە لە گەمارۆی نامرۆڤانە و دژە مافی مرۆڤی، بە پێشنیاری جێگرایەتی یاسایی، سکاڵا و ناڕەزایەتییەکی نوێ لە دادگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کاریگەریی گەمارۆکان لە پەرەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنایی تۆمار کرا.
بۆچوونی ئێوە