بایەخ بە هەڕەشەی ئەمریکا نادەین/ پێداویستی ڤێنزۆئێلا دابین دەکەین

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڤێنزۆئێلا کاڵای بوێت، ئێران بۆی دابین دەکات، وتی: هەڕەشەگەلی ئەمریکا کاریگەریی لە سەر بازرگانی ئازادی ئێمە نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی سەبارەت بە درێژەی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ڤێنزۆئێلا، ڕایگەیاند: پەیوەندییە بازرگانییەکانی تاران و کاراکاس بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و پێداویستیی دوو وڵات بە لەرچاوگرتنی هەموو هەلومەرجە دوولایەنەکان، لە داهاتوودا بە هەمان شێوە بەردەوام دەبێ و هەڕەشەگەلی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئیرادەی ئێمە بۆ ئەنجامی بازرگانی ئازاد و یاسایی نێوان ئێمە نابێت.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئامانجی یاسادانەری ئەمریکی کردنە ئامانجی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی لوبنان و سووریا بێت، نیشاندەری نائاگاییان لە پەیوەندیی قووڵی نێوان ئێمەیە. هەڵبەت ئەو هەوڵانە بەلای ئێمەوە تازە نین و ڕژیمی ئەمریکا ساڵانێکە کە هەوڵ دەدا لە رێگەی زەختی سەربازی، سیاسی و بشێوی گەلانی ناوچە لێک هەڵبڕێت و هەرچی جاریشە لەو هەوڵانەی شکست دێنێت.

ڕەبیعی هەروەها لەبارەی پەیوەندی ڕووسیا و ئێران لە بواری نێودەوڵەتی و بە تایبەت لە دۆسیەگەلێکی وەک بەرەنگاربوونەوەی تاک‌لایەنگەریی ئەمریکا و هاوکارانی لە دۆسیەی سووریا و ڕێککەوتنی ناڤۆکی، جەختی کرد: ئێمە لە باشترین سەردەمی پەیوەندیی مێژوویی ئێران و ڕووسیاین و پەیوەندییەکانی ئێمە لە هەموو بوارەکانی هاوکاری ئابووری و ستراتژی بە خێرایی ڕوو لە پێشکەوتنە و پێکەوە توانیومانە پڕۆژەی پڕمەترسیی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە سووریادا بەرەوڕووی شکست بکەین.

News Code 33087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =