ئەمریکا فرۆکەخانەیەکی سەربازیی لە سووریا کردەوە

سەرچاوە سوورییەکان لە هەوڵی سوپای ئەمریکا بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەیەکی سەربازی نوێ بۆ سەربازانی خۆی لە دەڤەری پارێزگای حەسەکە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە خۆجەییەکان لە دەڤەری پارێزاگای حەسەکە ڕایانگەیاند کە سوپای ئەمریکا هەوڵی کردنەوەی فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی بۆ سەربازەکانی خۆی لە ناوچەی الیعربیه هەڵکەوتوو لە دەڤەری ئەو پارێزگایە داوە.

ئەو هەوڵەی سەربازانی ئەمریکا لە درێژەی بەهێز کردنەوەی بوونی خۆیان لە ناوچەی جزیرەی سووریایە.

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: سەربازانی ئەمیکی و هێزە کوردییەکان هەوڵی گواستنەوەی جیهازات و ئامێری لۆجستیکی کردنەوەی بنکەی سەربازی دەدەن.

هەرووەها کاروانێکی سوپای ئەمریکا لەگەڵ جیهازاتی سەربازی بەرەو بنکەی تل بیدر لە دەڤەری پارێزگای حەسەکە ڕۆیشتوون.

سەربازانی ئەمریکی لە مانگەکانی رابردوو هەوڵی گواستنەوەی هەزاران وەجبەی چەک و جیهازاتی سەربازیان بۆ پارێزگای حەسەکە داوە.

News Code 33070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =