بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەعیم بابورئۆغڵو، ژنراڵی خانەنشین کراوی سوپای تورکیا کە لە دەیەی ٩٠ ی زایینیەوە لە زۆربەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا دژی پەکەکە بەشداری بووە، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەڵسوکەوتی بارزانییەکان بەرانبەر ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا وتی: بارزانییەکان پێشتر هەبوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانیان لا ناخۆش نەبووە. ئێستا پێیان ناخۆشە. ئەو ناخۆشیەش بارزانییەکان ناچار دەکات هاوکاری لەگەڵ تورکیا بکەن.
لکاندنی کوردستانی سووریا و عێراق پێکەوە
وتیشی: لەلایەکی دیکە بارزانییەکان پشتیوانی لە دانوستانی یەکێتی کوردەکانی سووریا دەکەن کە ئەویش بە بۆنەی ئەوەوەیە کە لە ئەگەری ڕەخسینی هەل بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، بەستێن بۆ پەیوەست بوونی کوردستانی سووریا بە هەرێمی کوردستان هەبێت.
بارزانییەکان جێی متمانە نین
ناوبراو درێژەی دا هەر بەو بۆنەوە بارزانییەکان جێی متمانە نین. چەندە بە قسەی ئەمریکا متمانە دەکرێت هەر ئەوەندەش بە بارزانییەکان دەکرێت. بارزانی پرۆژەی خۆیی فەرامۆش نەکردووە و هەڵینەوەشاندووەتەوە، تەنیا خستوویەتە گیرفانیەوە. ئەمریکاش هەڵینەوەشاندووەتەوە.
Your Comment