بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا لە کوژرانی هێزی سەەربازی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە پەنجەی بەبری هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
بە پێی ئەم هەواڵە، لە بەیاننامەکەی سوپای تورکیا هاتووە: لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە ڕێکەوتی ٢٦ ی جوونی ٢٠٢٠ لە هەرێمی کوردستان هێزێکی چەکداری تورکیا گیانی لەدەست داوە. لە ئەو پێکدادانە دوو هێزی پەکەکەش کوژراون.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە دوو هەفتەی پێشەوە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی ناسراو بە پەنجەی هەڵۆ و پەنجەی بەبریان لە هەرێمی کوردستان دژی بنکەکانی پەکەکە دەست پێکردووە.
Your Comment