ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر چەند کۆمپانیای پێوەندیدار لەگەڵ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆ دژی چەند کۆمپانیای هاوپەیوەند بە ئێرانەوە هەواڵی دا.

ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە ئەو پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە گەمارۆی نوێی دژی هەشت کۆمپانیا هاوپەیوەند بە پیشەی فوولاد و ئاسنەکانی تری ئێران سەپاندووە.

هەروەها پێنج کۆمپانیای سەر بە پیشەی فوولادی موبارکە خراونەتە لیستی گەمارۆی نوێیەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ناوی هەندێک لە کۆمپانیاکان لە گەمارۆ دراون بریتین لە یەک کۆمپانیا لە دۆبەی، کۆمپانیای دابینی خزمەتگوزاری پیشەیی و ئەندازیاری لە هۆنگ کۆنگ، کۆمپانیای ئاسنی ناوەندی ئێران لە یەزد، کۆمپانیای فوولادی میتل لە تاران، کۆمپانیای جیهان فوولاد سیرجان لە تاران، کۆمپانیای بازرگانی تارا ئیستیل لە ئەڵمانیا، کۆمپانیای بازرگانی توکا متال لە دۆبەی و چەند کۆمپانیای تر هاوپەیوەند لە پیشیە فوولاد.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ناوی هەندێک کەس کە گەمارۆ دراون وەکوو خوارەوە ڕاگەیاندووە: موحەمەد ڕەزا عەلی تەبەری، شەمسوڵڵا ئەسەدی، مەحموود ئەختەری، مورتەزا قاسمی، حسێن زەفرانسی ئیشتیاق کە هاووڵاتی هیندیە، عەلی قەیسەر هاووڵاتی لوبنانی و هەندێک کۆمپانیای ئێران و نا ئێرانی دیکە.

News Code 32974

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =