بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەدی سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی کۆرۆنای زانکۆی پزیشکی کرماشان بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٥٩ کەس لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا خەوێندراون.
ناوبراو زیادی کرد: هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٥ حاڵەتی گیان لەدەست دانمان بووە و بەم شێوەیە ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشییە گەیشتە ٢٥٢ کەس.
موحەمەدی درێژەی دا: ئێستا ٤٥٧ کەس لە نەخۆشخانەکانی کرماشان بە هۆی کۆرۆنا خەوێندراون.
Your Comment