بەرهەمی ناوخۆیی ئێران هەناردەی 120 شوێنی جیهان دەکرێت

وتەبێژی دەوڵەت وتی: لە دانیشتنی بنکەی ئابووریی دەوڵەت بڕیار درا کە لە پێناو هەناردە بۆ ١٢٠ شوێنی مەبەست و دابین کردنی زیاتر لە ٤٠ ملیارد دۆلار بۆ وڵات، هەناردەکانمان بەرزتر دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەت ئەوڕۆ (دووشەممە)، وتی: لە بواری سیاسەتەی دەرەکی و ئابووری یەکێک لە پرسە گرینگەکانی ئێمە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران و کۆمیسیۆنگەلی هاوپەیوەند لە پێناو پەرەدانی هەناردە، بڕیار درا کە لە گەڵ دامرکانی ئاستەنگەکانی کۆرۆنا لە ئاڵوگۆڕی سنووری بۆ ساڵی ٩٩ی هەتاوی، ٤١ ملیارد دۆلار بکەینە ئامانج و پێشنووسی کۆتایی پلانی ٢٥ ساڵەی هاوکاریی کۆگری ئێران و چین پەسند کرا.

ڕەبیعی بە هیواخواستن بۆ پەرەدان بە هاوکاریی دوو قۆڵی لە گەڵ گەلانی دۆست، وتیشی: لە سەر ئەو بڕوایەین کە هیچ رێگەیەک جگە لە چەندلایەن‌خوازی و گەشە هاوکاریگەلی ناوچەیی ناتوانێ ئاستەنگەکانی بەردەم گەشە و ئاسایشی وڵاتان دابین بکات و هاوکات ئەو هەنگاوە دەتوانێ وەڵامێک بێت بۆ زێدەخوازیی ئەو سیاسەتانەی کە هەوڵی تەریک‌خستنەوەی ئێران دەدەن و دەیانەوێ بەرخۆدانی ئێران تێکبشکێنن.

ناوبراو بیری هێنایەوە کە تەرکیزی دەوڵەت لە سەر هەناردە و دراوی گەڕاوە لەو رێگەیە و بۆ ئەو مەبەستە کارگرووپگەلێک پێکهاتووە و زیادیشی کرد: لە دانیشتنی بنکەی هاوئاهەنگی ئابووریی دەوڵەت بڕیار درا کە لە پێناو هەناردە بۆ ١٢٠ شوێنی مەبەست و دابین کردنی زیاتر لە ٤٠ ملیارد دۆلار بۆ وڵات، هەناردەکانمان بەرزتر دەکەینەوە.

وتەبێژی دەوڵەت لە درێژەدا سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنایی وڵات، ڕایگەیاند: ئەو نەخۆشییە سێبەری بە سەر تەواو دانیشتنەکانی دەوڵەتدا خستووە و تا ئێستا حەوت پارێزگا لە قۆناغی پیکی دووهەمدان و گەلێ جار وتوومانە کە ئەو نەخۆشییە جارێ دەرمان و ڤاکسەنی بۆ نییە و تەنیا رێگەی بەرەنگاربوونەوەی ڕەچاوکردنی پۆرۆتۆکۆلی تەندروستی و سنووردانانی کۆمەڵایەتی و خۆ بەدوورگرتن لە گردبوونەوە نازەروورییەکانە.

ڕەبیعی هەروەها سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران بە گەمارۆگەلی ئەمریکا دژی چین، جەختی کرد: ئەمریکا شیاوێتی بۆ گرتنەبەری ئەوجۆرە بڕیارانە نییە. ئەو هەنگاوانە دژایەتی ئاشکرای هەیە لە گەڵ یاساگەلی نێودەوڵەتی و پێشێل‌کردنی ئاشکرای مافی چارەی خۆنووسی گەلانە.

ڕاشیگەیاند: هەوڵی سێ وڵاتی ئەورووپی بۆ ئامادەکردنی پێشنووسی بڕیارنامەی دی ئێران، بەڵگەیەکی دیکەیە لە پابەندیی ئەورووپییەکان بە بەڵێنەکانیان لە بەرجام و سەلمێنەری لاوازیی لە ڕادەبەدەریان لە بەرامبەر ئەمریکایە.

News Code 32936

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =