هێزی بیانی دەبێ لە ناوچە بکشێتەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوە کەنداوی فارس ماڵی ئێمە و دراوسێکانە، جەختی کرد: بیانییەکان بە دوای تێکدانی ئاسایشی ناوەچەن و دەبێ بکشێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیرەزا تەنگسیری ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە پەراوێزی کرانەوەی کلینیکێکی پسپۆڕی و بان پسپۆڕی لە چالووس، بە ئاماژە بەوە کەنداوی فارس ماڵی ئێمە و دراوسێکانە، جەختی کرد: بیانییەکان بە دوای تێکدانی ئاسایشی ناوەچەن و دەبێ بکشێنەوە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە دەسەڵات و توانای هێزی چەکداری لە ناوچەی کەنداوی فارس بێ هاوتایە، بیری هێنایەوە: پەیامی ئێمە لە ناوچە، ئاشتی و دۆستایەتی بۆ وڵاتانی موسلمان کەنداوی فارسە و دەبێ پێکەوە، برایەتی و ئاشتی لە ناوچەدا جێگیر بکەین.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە چالاک‌کردنی پێنج نەخۆشخانەی هێزی دەریایی سوپا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵات و خزمەتگەیاندن لە بواری تەندروستی دا و ڕاشیگەیاند: ناوەندی دەرمانی سوپا دڵسۆزانە خەریکی خزمەتگەیاند و چالاکین.

News Code 32905

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =