٢٦١٥ نەخۆشی نوێی تووشبووی کۆرۆنا/ ١٢٠ قوربانی کۆرۆنا و دۆخی سوور لە ٦ پارێزگا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ناسینی ٢٦١٥ نەخۆشی نوێی تووشبووی کۆرۆنا لە ئاستی وڵاتدا هەواڵی دا و وتی: بە داخەوە ڕێژەی کۆچکردووانی ئەو نەخۆشییە لە ئێراندا گەیشتۆتە ٩٣٩٢ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بەوەی کە لە دوێنێوە تا بە ئەوڕۆ (۲٧ی جۆزەردان) دوو هەزار و ٦١٥ نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران ناسراوەتەوە، وتی: لەو ڕێژەیە ٩٨٦ کەسیان خەوێندراون.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە گیان لە دەستدانی ١٢٠ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا کرد و وتیشی: بە گشتی ژمارەی قوربانیانی ئەو نەخۆشییە گەیشتۆتە ٩ هەزار و ٣٩٢ کەس و بەختەوەرانە تا ئێستا ۱۵٩هەزار و ١٩٢ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە و چوونەتەوە ماڵ.

زیادیشی کرد: تا ئێستا لە سەر یەک ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٧١٨ کەس تاقیکاری کۆرۆنایی ئەنجام دراوە و ٢ هەزار و ٨٣٣ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆناییش لە دۆخێکی نالەبار و ناجێگردا لە بەشی تایبەتی و ئای سی یوو ڕاگیراون.

لاری جەختیشی کرد: پارێزگاکانی خوزستان، هورموزگان، کوردستان، بووشێهر، ئازەربایجانی رۆژئاوا و ئێرانشاری سیستان و بەلووچستان لە دۆخی سووردان.

News Code 32884

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =