بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ حسێن عەرنووس سەرۆک وەزیرانی نوێی سووریا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران درێخ لە هیچ هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکان لە سەر شانی خەڵکی سووریا ناکات و بە هیوای خواد سووریا دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات، ئاسایش و سەقامگیریی.
ڕاشیگەیاند: تیرۆری ناجوامێرانەی شەهید سەردار سولەیمانی نەبۆتە هۆی گۆڕانی سیاسەتگەلی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتی لە سووریا و بەرەی بەرخۆدان.
جەهانگیری وێرای ئاماژە بە پڕ دەسکەوت بوونی خۆڕاگریی دەوڵەت، خەڵکی و هێزی چەکداری سووریا لە هەمبەر کێشەکان و ئامادەبوونی بەهێزی سووریا لە کۆمەڵگای ئەرەبی و سەرکەوتنی بە سەر تیرۆریزمدا، ڕەخنەی گرت لە بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی سووریا لە هەلومەرجی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا.
سەرۆک وەزیرانی سووریاش لەو پەیوەندییەدا وێرای دەربڕینی سپاس و پێزانی دەوڵەت و خەڵکی سووریا بۆ سیاسەت و پاڵپشتیگەلی کۆماری ئیسلامی هەمبەر بەو وڵاتە، ئەو پاڵپشتییەی بە ستراتژییەک بۆ تۆکمەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە بواری بەرەی بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئەو بەرەیە زانی.
Your Comment