بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید ڕەزا عەدڵ کە بە مەبەستی سەردان لە چەند پڕۆژەی ئاوەدانی سەفەری کوردستانی کردبوو، لە پەراوێزی سەردان لە بەشی یەک و دوو و سێ ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنە، ڕایگەیاند: یەکێک لە سیاسەتەکانی دەوڵەت گەیاندنی ڕێگای ئاسنی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێرانە.
ناوبراو زیادی کرد: لە درێژەی ڕێگای ئاستنی هەمەدان، لە ساڵی ٨٤ ەوە دەست یبەکار کردووە و لە ماوەی دوو ساڵی دوایی گەیشتە قۆناغی دانانی ڕەیل و بە پێی تەرخان کردنی بودجەی پێویست تێدەکۆشین تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە کۆتایی بێت.
Your Comment