ئێران، چۆکی بە ئەمریکا داداوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: "ئەژنۆ لە سەر گەروو" سیاسەتی بنەڕەتی ئەمریکایە بەڵام نەتەوەی ئێران بە یەکگرتن و یەکگرتوویی، ئەژنۆی ئەمریکای شکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕٶ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ئەبێ جەخت لەسەر ئەوەی بکرێت کە خەڵکی ئێمە ئاگادارن کە وڵات لە سەرەتای ساڵی ٩٧ لەگەڵ گەمارۆی توندی بێ وێنە لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپییەوە بەرەوڕوو بووەوە و وڵاتانی تری ناچار بە بچڕانی پێوەندی لەگەڵ ئێمە کرد.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئاڵبەت ئێمە هەر لە مێژوە دەزانین سیاسەتی ئەمریکا، سیاسەتی ئەژنۆ لەسەر گەروویە و ئەوە هەمیشە لە مێژوو بووە.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە نەتەوەی گەورەی ئێران لە بەرانبەر ئەو سیاسەتە ئەژنۆی ئەمریکایان شکاند، زیادی کرد: ئەوان لە ساڵی ٩٧ ئەژنۆی خۆیانیان تا سەر گەرووی ئێران هێنایە پێشەوە، بەڵام نەتەوەی ئێران بە یەکگرتوویی و یەکێتییەوە ئەژنۆی ئەمریکای شکاند. بەم حاڵەوە ئەمریکا دیسان بە دوای پیلان دژی خەڵکی ئێرانە.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێێ بڕیارنامەی ٢٢٣١  لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ هەموو گەمارۆکانی چەک دژی ئێران هەڵدەگیردرێن، بەڵام ئەمریکا هەر لە ئێستاوە لە ئەو ڕۆژە مێژووییە بۆ بەرگری ئێران، تووڕەیە و خەریکی پێکهێنانی بڕیارنامەن و دەیانەوێت ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی بکەن.

حەسەن ڕۆحانی جەختی کرد: ئێمە چاوەڕوانین ٤ وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بەرگری لە ئێران بکەن و بە بۆنەی سەقامگیری جیهان لەبەرنابەر ئەو بڕیارنامە بوەستن. بەتایبەتی لە دوو وڵاتی دۆستمان واتا ڕووسیا و چین چاوەڕوانیان لەبەرانبەر ئەو پیلانە هاوڕێمان بن.

News Code 32762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha