بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، ڕەزا ئەفلاتوونی وتی: یەکیک لە وەرزە پەترسیدارەکان بۆ سەرچاوە سروشتییەکانی ئێران ، وەرزی بەهارە کە بە هۆی گەرم بوونی هەوا، لەوڕگەکان تووشی ئاگر دەبن.
جێگری مافی رێکخراوی دارستان و لەوڕگەکانی وڵات زیادی کرد: لە دوو پارێزگایەک کە لە ڕۆژانی ڕابردوو ئاگر تێکەوتنی بەربڵاویان هەبووە کەسانێک ماسراونەتەوە و دەستگیر کراون کە بە ئاگر تێبەردان تۆمەتبار کراون و ڕادەستی بەرپرسانی داد کراون.
ناوبراو وتی: لە یەکێک لە پارێزگاکان دوو وەرزێر دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان بە بیانووی تۆڵە کردنەوە ئاگر لە زەوییەکانی ئەوی تر بەر دەدات کە هەر ئەوە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو.
ئەفڵاتوونی درێژە دا: لە پارێزگایەکی تر سێ کەس دەستگیر کراون کە ئەوانیش بۆ سەیران چووبوونە سروشت بە بە نەکوژاندنەوەی ئاگرەکەیان ، ئاگر کەوتنەوەیەکی بەربڵاو دروست بوو کە ئەو کەسانەش هەر دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
Your Comment