مایکڵ ڤایت بە هۆی نەخۆشی و هۆکاری مرۆیی لە ئێران دەر کراوه

بەڕێوەبەری گشتیی دژەسیخۆری وەزارەتی ئیتلاعات وتی: مایکڵ ڤایت بە هۆی تەشەنەی نەخۆشی و هۆکاری مرۆیی و دوای تێپەڕاندنی ڕەوتی دادگەیی لە وڵات چۆتە دەرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی دژەسیخۆری وەزارەتی ئیتلاعات سەبارەت بە وردەکاریی دۆسیەی ئەمریکایی رزگاربوو، وتی: مایکڵ ڤایت سەربازێکی ئەمریکییە کە دوو ساڵ لەوە پێش لە قەوارەی گەشتیارێک بۆ مەبەستی سیخۆری هاتۆتە خاکی ئێران و لە لایەن دژەسیخۆری وەزارەتی ئیتلاعات ناسێنراوە و دەستگیر کراوە.

ناوبراو وتیشی: ئەو سیخۆرە ئەمریکییە پاش دوو ساڵ و بە هۆی تەشەنەی نەخۆشی و هۆکاری مرۆیی و دوای تێپەڕاندنی ڕەوتی دادگەیی لە وڵات چۆتە دەرێ.

بەڕێوەبەری گشتیی دژەسیخۆری وەزارەتی ئیتلاعات سەبارەت بە پەیامە پەیتاپەیتاکانی ترامپ بۆ دەستخۆشی لە ئێران لە بابەتی ئازادی "ڤایت" جەختی کرد: ترامپ تەواو چاوی لە پاڵپشتی ڕای گشتییە بە تایبەت لە دوای دەستەوەستانی بۆ بەڕێوەبەریی کۆرۆنا و هەروەها کۆنتڕۆڵی ناڕەزایەتییەکان بە هەڵاواردن و ڕەگەزپەرەستی. هەر بۆیە هەوڵ دەدا ناکۆکیی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ڕژیمی ئەمریکا تا ئاستی چەند پرسی ڕواڵەتی و لاوەکی دابەزێنێت و لە هەر پرسێکی نادەروەست و چکۆلەوە بۆ ڕێخۆش کردن لە پێناو دانوستان بەهرە ببات.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئیتلاعات ئاماژەی بەوەش دا: هاوکات هەروهەنگامەکانی ترامپ ئێمە لە جێگرایەتی دژە سیخۆریی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ئاگادار بووین کە هەندێک بەرپرسی ئەمریکی و لەوان برایان هۆک دەیانەویست لە مەرگی مایکڵ ڤایت کە نەخۆشیی زەختی هەیە، لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهرەی سیاسی ببەن. بەڵام ئێمە هەلی ئەو هەڵوێستە دژە مرۆیانەمان لێ گرتن.

News Code 32705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =