بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە نووسینی ئایەی ٣٥ ی سوورەی موحەمەد(د.خ) نووسی: نەوەکا لە شەڕدا کەم کاری بکەن و پێشنیاری سازش بدەنە کافرەکان. ئێوە لە سەرەوەدان چونکوو خودا لەگەڵتانە و دڵنیا بن ئاکامی بەرخۆدانەکەتان وەردەگرن.
ترامپ دوێنێ دوای ئازاد بوونی مایکڵ وایت تاوانباری زیندانی لە ئێران، بە هیوای دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئێران نووسیبووی: بۆ ئەنجامی ڕێککەوتنی گەورە، تا دوای هەڵبژاردن دامەنیشێن. من لە هەڵبژاردن سەردەکەوم. ئێستا ئێوە ڕێککەوتنێکی باشتر ئەنجام دەدەن.
دوای ئەو تویتە، برایان هۆک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتی کە ئەمریکا درێژە دەداتە سیاسەتی گەمارۆی قورس لە دژی ئێران تا تاران ناچار بێت بێتە سەر مێزی دانوستان.
Your Comment